سلێمانى
شەڕە لە ئێران تۆز لە دەرکێ مە؛ خەیار، تەماتە و مۆز گرانبوون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
داخستنی سنوورەکانی ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی تمەن، کاریگەرى لەسەر بازاڕی سەوزە و میوەی سلێمانی هەبووە، بەشێوەیەک نرخی خەیار لە تەنیا 24 کاتژمێردا نزیکەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە.
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بەهۆی راوەستانی هەناردە لە سنوورەکانی ئێرانەوە، نرخی ئەو سەوزانەی لەو وڵاتەوە دەهاتن بە شێوەیەکی بەرچاو گران بووە.
گۆڕانکاریی نرخەکان بەم شێوەیەیە:
• خەیار: هەر کیلۆیەک 400 دیناری چووەتە سەر؛ دوێنێ بە 500 دینار بووە و ئەمڕۆ گەیشتووەتە 900 دینار.
• تەماتە: تەماتەی ئێرانی گران بووە و کیلۆیەکی گەیشتووەتە 900 دینار.
• مۆز: هەر کارتۆنێک نزیکەی 4,000 دینار بەرز بووەتەوە.
• پەتاتە و پیاز: هەر کیلۆیەک 100 دینار گران بوون.
سەرۆکی سەندیکای عەلوە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم گرانییە سەرجەم ئەو سەوزانەی گرتووەتەوە کە لە ئێرانەوە هێنراون و بەهۆی دۆخی ئێستای سنوورەکانەوە گەیشتنیان بۆ بازاڕەکانی هەرێم کەم بووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح