بەمزوانە

لاریجانی: ئەوان دڵى ئێمەیان سووتاند ئێمەش دڵیان دەسوتێنین

964+

وریا فەتاح

لەدواى کوژرانى عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى ئێران، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیان و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ستراتیژییەکی روونی هەیە بۆ “پارچەپارچەکردنی ئێران”، چونکە بوونی وڵاتێکی گەورە و بەهێزی وەک ئێران بە بەربەست دەبینێت لەبەردەم هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا.

لاریجانی دەڵێت، ئیسرائیل وڵاتێکی بچووکە، نە سەرچاوەی فراوانی هەیە و نە رەگ و ریشەی لە ناوچەکەدا هەیە، هەربۆیە هەموو گەلانی دەوروبەری لێی بەقینن.

بە وتەی لاریجانی، ئیسرائیل بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بێت، چارەی تری نییە جگە لەوەی کار بۆ پارچەپارچەکردنی وڵاتە گەورەکانی وەک ئێران بکات کە خاوەن مێژوو و شارستانییەتێکی کۆنن.

ئاماژەی بەوە کردووە کە تاوەکو ئێستا هەموو ئەو فێڵ و شێوازانەی دژ بە گەلی ئێران بەکاریان هێناوە “سەری کێشاوە بە بەرددا” و شکستی هێناوە.

لاریجانى پەیامێکى بۆ ناوخۆى ئێران هەیە و دەڵیت: پێویستە ئێرانییەکان بزانن ئایا دەیانەوێت بە سەربەخۆیی بژین، یان رێگە دەدەن ئەوان (ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی) زاڵ بن و دەست بەسەر سامانەکانیاندا بگرن و بەو ئاستەی خۆیان دەیانەوێت رێگەی ژیانیان پێ بدەن.

ئاشکراشى بەم نزیکانە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کاتی پێکدەهێنرێت تاوەکو کەسێک وەک شوێنگرەوەى خامنەیى هەڵبژێرن.

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەم...

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیاند