دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"دانیش بیر لە گورز مەکەنەوە"
ترەمپ بۆ ئێران: بەجۆرێک لێتان دەدەین وێنەى نەبوو بێت
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى سوپاى پاسداران لە تۆڵەى کوژرانى عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى ئێران هەڕەشەى لە ئەمریکا و ئیسرائیل کردبوو کە گەورەترین گورزیان لەسەر دەوەشێنێت، ترەمپ هاتە دەنگ و وەڵامى دانەوە و دەڵێت: بە جۆرێک لێتان دەدەین جیهان وێنەی نەبینیبێت.
ترەمپ لە ترو سۆشیال پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە و پەیامەکەش وەڵامدانەوەى ئێرانە کە ئەگەر تاران بیر لە تۆڵە بکاتەوە و هێرشى نوێ ئەنجام بدات، بە قورستر لێیان دەدەن.