هەر دوێنێ بەیانى کوژرابوو

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیاند

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، میدیای فەرمی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەیان لە ئەنجامی هێرشەکانی بەیانی رۆژی شەممەدا پشتڕاستکردەوە.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە (1ـی ئاداری 2026) بڵاویکردەوە، هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل و بە “تاوانێکی تیرۆریستی” وەسفی کردووە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خامنەیی لە مانگی رەمەزاندا “شەهید بووە”.

بڕیارە نوێیەکانی دەسەڵاتی ئێران:

ماتەمینی گشتی: 40 رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە ئێران راگەیەندرا.
پشووی فەرمی: بۆ ماوەی حەوت رۆژ (هەفتەیەک) پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی وڵات راگەیەندرا.
هەڕەشەی تۆڵە: سوپای پاسداران بەڵێنی “تۆڵەیەکی سەخت، بڕیاردەر و پەشیمانکەرەوە” لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات.
کاردانەوەکان:

ئەم ڕاگەیاندنە فەرمییە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی لە میدیا ئیسرائیلییەکانەوە. ئێستا ئێران لە دۆخی شۆک و ئامادەباشی تەواوی سەربازیدایە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم رووداوە نەخشەی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە بە تەواوی بگۆڕێت.

میدیای ئیسرائیل: گومان دەکەین خامەنەیی کوژرابێت

میدیای ئیسرائیل: گومان دەکەین خامەنەیی کوژرابێت