بیل کلینتۆن
تێوەگلاوە
بیل کلینتۆن دهبردرێته بهردهم دادگا
بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووتری ئەمهریکا لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەبوو بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە پەیوەندییە بەڵگەدارەکانی لەگەڵ جێفری ئیپستین، لەکاتێکدا دیموکراتەکان هەوڵیان دەدا ڕۆشنایی بخەنە سەر پەیوەندییەکانی دۆناڵد ترەمپ تۆمهتباركردنی به پهیوهندی سێکسی لهگهڵ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.
964+
ئەحمەد مستەفا
بیل کلینتۆن كه ئیستا لهناو تهمهنی 79 ساڵی دایه، لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2001 کۆشکی سپی داگیرکردبوو، چەندین جار لە بەڵگەنامەکانی ئیپستیندا باسی لێوە کراوە و دهركهوتووه چەندین جار بە فڕۆکە تایبەتەکەی سەفەری کردووە بۆ ئهو دوورگهیه.
دانیشتنی دادگایكردنی هیلاری و بیل کلینتۆن لە سەنتەری هونەر لە شاری چاپاکوا لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک بەڕێوەدەچێت کە ئەو دوو هاوسەرە تێیدا نیشتەجێن.
لە نێو ئەو وێنانەی کە لەم دواییانەدا لە ملیۆنان بەڵگەنامەی وەزارەتی داددا بڵاوکراونەتەوە، کلینتۆن دەبینرێت کە بەشداری لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لەگەڵ ئیپستین له درووگه تایبهتهكهیدا، شانبەشانی ئەو ژنانەی کە دەموچاویان تەمومژاوی بووە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی ژیانیان لە وێنەیەکدا کلینتۆن لەناو حەوزێکی گەرمدا دەردەکەوێت.
کلینتۆن چەندین جار جەختی لەوە کردەوە کە ئاگاداری كاره دزێوهكانی جێفری ئێپستین نییە، جێفری ئیپستین لە ساڵی 2008 بە تاوانی بازرگانی سێکسی به ژنان و منداڵان سزا دراوە و سزای 18 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
کاتێک ئیپشتاین لە ساڵی 2019 لە کاتی چاوەڕوانی دادگاییکردندا بە خۆکوشتن لە ژووری زیندانەکەیدا گیانی لەدەستدا، کلینتۆن جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە دە ساڵە پەیوەندی لەگەڵیدا نەبووە. ئەمەش لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمهریکا، پشتڕاستکرایەوە.
هیلاری كلینتۆن لهبهردهم ماڵهكهی خۆیدا بە ڕۆژنامەنووسانی راگهیاند، زۆربەی ڕەهای ئەو کەسانەی كه له پهیوهندیدا بوونه لهگهل جیفری ئیپستین ئاگاداری ئهوه نهبوونه كه ئیپستین خهریكی چیه و نیازه خراپهكانی چی بوونه.