بۆ یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە گرنگە

حکومەت واژۆی بۆ چوار دەسەڵاتی فەرماندەیی دەڤەرەکانی پێشمەرگە کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی “کارگێڕی، دارایی، یاسایی و پەیوەندییەکان”ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

ئەم فەرماندەییانە لە ناوچەکان دادەمەزرێن و لە چوارچێوەی چاکسازی بڕیاریان لەسەر دراوە، ئیتر دەتوانن لەو چوار بوارە دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەبێ.

وەک وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی، ئەمشەو 26.2.2026 لە راگەیەندراوێکدا باسی کردووە، لە چوارچێوەی رێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکردووە.

وەک باسی کردووە، ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆی کردووە.

راگەیەندراوێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەچوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لەچوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆکرد،کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت،لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە،ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆکرا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان