دژی بەقەزاکردنی جەلەولا

لە خانەقین بایکۆتە و دوکان و بازاڕ داخراون

964+

میلاد جەلال – خانەقین

دژی بەقەزاکردنی جەلەولا (گوڵاڵە) خانەقینییەکان بایکۆتیان راگەیاند و بازاڕ و دوکانیان داخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 هاوڵاتیان و کاسبکارانی خانەقین دژی بڕیاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ بەقەزاکردنی جەلەولا (گوڵاڵە) دوکان و بازاڕیان داخست و ئەوان دەڵێن کە، “بەو بڕیارە خانەقین وەک تاکە قەزا بەتەنیا ماوەتەوە”.

جگە لە کاسبکاران و دوکانداران، فەرمانگە حکومییەکانی خانەقینیش مانگرتنی گشتیان راگەیاند.

رۆژی دووشەممە 23.2.2025 وەزارەتی پلاندانان پلەی کارگێڕی “گوڵاڵە”ـی بەرزکردەوە و بەوەش بە فەرمی بوو بە قەزا و ناحیەی سەعدییەش خرایە سەر ئیدارەکەی.

بوونی دەریاچەی حەمرین و زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەستنەوەی چەند پارێزگایەک بەیەکەوە، خاڵی بەهێزی گوڵاڵە بوون بۆ وەرگرتنی ئەم پلە کارگێڕییە.

گوڵاڵە لەرووى ئیدارییەوە ناحیەیەکى سەر بە قەزاى خانەقین بوو و یەکێکە لەو ناوچانەی مادەی 140ـی دەستوور دەیگرێتەوە  و چارەنووسى لە نێوان هەرێم و عێراق بە نادیارى ماوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گوڵاڵە بوو بە قەزا؛ دانیشتووانەکەی 130 هەزار کەسی تێپەڕ...

گوڵاڵە بوو بە قەزا؛ دانیشتووانەکەی 130 هەزار کەسی تێپەڕاند