رێگە ناداد خواردنیان بۆ بچێت
سوپاى عێراق گەمارۆى ماڵى هاوڵاتییەکى کوردى کەمئەندامى داوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک، فشارەکانی بۆ سەر خێزانە کوردەکان چڕتر کردووەتەوە. دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت و دانیشتووانەکەی بە لێدان و سوکایەتی دەرکرد، لە ئێستادا گەمارۆی ماڵێکی تری داوە کە کەسێکی کەمئەندامی تێدایە و رێگە نادات کەس لێیان نزیک بێتەوە.
باهۆز نەبەز، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکەکەیە و دراوسێی ئەو ماڵەیە کە گەمارۆ دراوە، بۆ بە 964ـى وت، “دراوسێکانم لە ناو ماڵەکەدا گیریان خواردووە، سێ کەسن و یەکێکیان کەمئەندامە. سوپا ئۆتۆمبێلی سەربازی لەبەردەم دەرگاکەیان راگرتووە، هەر کە بێنە دەرەوە دەستبەجێ دەستگیریان دەکەن و دەست بەسەر خانوەکەدا دەگرن.”
“ئەو خێزانە ئێستا وەک ئەوەی بەندکرابن، ناتوانن بێنە دەرەوە، ئەی خواردن و خۆراکیان چۆن پێ دەگات؟ سوپا پلانی هەیە یەک یەک ماڵەکانمان لێ داگیر بکات؛ دوێنێ دوو خانوو، ئەمڕۆ خانووێک و وا بڕوات سبەی سێ خانووی تریش دەگرن تا گەڕەکەکەمان پێ چۆڵ دەکەن.، باهۆز واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح