پارێزگار پیرۆزبایی لێکردن

بەسێ بنەما زانکۆی سەڵاحەدین ریزبەندی یەکەمی بۆ توێژینەوە بەدەستهێنا

964+

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، پێشەنگی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆیی چەسپاند و توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ریزبەندی نێودەوڵەتیدا بەدەستبهێنێ.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە بڵاوکراوەیەکدا کە بۆ میدیاکانی ناردووە رایگەیاند، زانکۆکەمان پلەی یەکەمی لە رێزبەندی بەرهەمە توێژینەوەییەکان و ئاماژەپێکردن “Citation” لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بەدەستهێناوە.

لەسەر بنەمای سێ پێوەری سەرەکی زانکۆکە هەڵبژێردراوە؛ “قەبارەی بەرهەمە توێژینەوەییەکان”، “رێژەی ئاماژەپێکردنی زانستی (Citation) بە توێژینەوەکانی زانکۆکە” و “کاریگەریی دەرچووەکانی زانکۆ (Alumni) لە کۆمەڵگە و بازاڕی کاردا”.

پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی رانکینگ لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی زانکۆکان لە رێزبەندی بەرهەمە توێژینەوەییەکان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سەرجەم مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانیان کردووە.

زانکۆی سەڵاحەدین بریارێکی بۆ هەڵگرانی نازناوی زانستی

زانکۆی سەڵاحەدین بریارێکی بۆ هەڵگرانی نازناوی زانستی "مامۆستای یاریدەدەر" دەرکرد