دەرکەوتنی گاری لینیكه‌ر لە BBC قەدەغە کرا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا
دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵی به‌ریتانیا BBC گاری لینیكه‌ری ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزشی له كاره‌كه‌ی راگرت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی توویتێكهوه، كه له ئه‌كاونتی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
گاری لینیكه‌ر، گۆڵكاری مۆندیالی 1986 و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، كه چه‌ند ساڵێكه له BBC به‌رنامه‌ی ” Match of the day- یاریی ئه‌مڕۆ” پێشكه‌ش ده‌كات، توویتێكی كردبوو، تێیدا مامەڵەی حکومەتی بەریتانیای لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی بە بەلەمی بچووک دەگەنە بەریتانیا، بە نازیزمی ئەڵمانی لە سەردەمی دەسەڵاتی هیتلەر لە ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌سف كردبوو، له‌سه‌ر ئه‌م توویته دامه‌زراوه‌كه لینیكه‌ری له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی راگرت.
راگرتنه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتییه و تا ئه‌و كاته‌یه له‌گه‌ڵ لینیكه‌ر له‌سه‌ر شێوازێك بۆ به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا رێكده‌كه‌ون، دامه‌زراوه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره نووسین و توویتانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دامه‌زراوه‌كه یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لینیكه‌ر ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ داوای لێبوردنێك له باره‌ی توویته‌كه‌ی بكات.
BBC پێی وایه توویتەکەی گاری لینیكه‌ر، پێشێلکردنی یاساکانی کارکردنی دامه‌زراوه‌كه بووە، ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێویستە پێشكهشكارهكهیان لە لایەنگری سیاسی و پرسە مشتومڕهێنهكان دوور بکەوێتەوە.