پۆلیسی فەرەنسا
دوو كەس دەستگیر كران
فەرەنسا: “پلانی هێرشێک پووچهڵ كرایهوه”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
داواکاری گشتیی دژەتیرۆری فەرەنسا دەستگیرکردنی دوو گەنجی تەمەن 19 ساڵانی لە باکووری فەرەنسا بە گومانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندێکی بازرگانی یان هۆڵی کۆنسێرت راگەیاند.
داواکاری گشتی رایگەیاندووە کە “یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەم دواییە دەستیکردووە بە چاودێری و بهدواداچوونی چهندین بابهت، كه هانی توندڕەوی و توندوتیژیی دهدهن”، بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بکات یان وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پاڵنەرەکانیان یان ئەو چەکانەی کە دۆزراونەتەوە، ئاشکرا بکات.
ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە کە هۆشداریی ئەمنی لە فەرەنسا بەرزبووەتەوە، کە بەردەوام دەستگیرکردنی گەنجان دەبینرێت، کە لە ژێر کاریگەری وتاری توندڕەویدان لە رێگەی ئۆنلاینەوە.