پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین لەڕێیە؛ سێشەممە دەبارێت

964+

وریا فەتاح

کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە بەرزی دەکەن، بەڵام هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین دەگات.

کەشناسى عێراق پێشبینى کردووە کە سبەینێ پلەکانى گەرما بەم شێوەیە بن:

دهۆک و سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی.
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی.
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی.
ئاشکراشى کردووە، بۆ رۆژی یەکشەممە، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم جێگیر دەبن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

دووشەممە رەوشەکە دەگۆڕێت، ئاسمان پەڵە هەورى تێدەکەوێت و پلەکانى گەرما وەکخۆیان دەمێننەوە، بەڵام رۆژى سێشەممە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و نمەباران و بارانى پچڕ پچڕ دەستپێدەکات و لەگەڵیدا پلەکانى گەرما دادەبەزن.

ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە