دهبوو له 2024 خانووهكانیان تهواو بكرێت
پڕۆژهیهكی نیشتهجێبوونی کەلار دهستی دهستی به خاوهن یهكهكانی دهكات
+964
میلاد جەلال -گەرمیان
بەشداربووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە بەردەم وەبەرھێنانی گەرمیان گردبوونەوە، کێشەی ئەوان ئەوەیە دەبوو خانووەکانیان لەساڵی 2024 تەواو بکرایە، بەڵام تا ئێستاش خانووەکانیان تەواو نەبووە.
دانا محەمەد، یەکێکە لە بەشداربووانی ئەو پرۆژەیە بە 964ی وت، “لە ساڵی 2020 ئەم یەکانەمان کڕیوە بڕیار بوو لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت، بەڵام دووجار ماوەکەی درێژکراوەتەوە و تائێستاش تەواو نەکراوە”.
“زۆرینەی بەشداربووانی پرۆژەی قەڵای شێروانە لە کەلار، کرێچین و دەمانەوێت رۆژێک زووتر خانوەکانمان تەواو بێت، بەڵام کەس گوێمان بۆ ناگرێت و پشتگیری کۆمپانیاکە دەکرێت لەبری ئەوەی پشتی ئێمه بگرن”، دانا محەمەد وای وت.
گەرمیان عەبدوڵا، یەکێکی دیکەیە لەو بەشداربووانە بە 964ى وت،”بەپێی نووسراوی دادگای رزگاری ئەو پارەیەی، کە ئێمە داومانە زیاترە لەو رێژە ئیشەی لە خانووەکانمان کراوە”.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا