ئاڵای ئەمریكا و ئاڵای ئێران
ئه‌مه چۆنه؟
ئێران ده‌یه‌وێت فڕۆكه له ئه‌مریكا بكڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئابووری حه‌میدره‌زا قه‌نبه‌ری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرای كرد، هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌وانه‌ش پلانی كڕینی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌یان نوێبكه‌نه‌وه.
قسه‌کانی قه‌نبه‌ری له کاتێکدایه ده‌یان ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه و له چه‌ندین لاوه سزا خراوه‌ته‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌وه.
به‌رپرسه ئیرانییه‌كه، كه بۆ ئاژانسی فارس نیوز قسه‌ی كردووه، روونیكرده‌وه، “دانوستانە ئەگەرییەکان لەگەڵ واشنتۆن لە چوارچێوەی سیاسی تێده‌په‌ڕێت و کەرتە بازرگانی و وەبەرهێنانە فراوانەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە نەوت و غاز، وەبەرهێنانی کانزا و فڕۆکەوانیی مەدەنی”.
قەنبەری ئاماژەی بەوەدا کە “هەر رێککەوتنێکی داهاتوو دەبێت سوودی ئابووری بەرجەستەش بە ئەمریکا بگەیەنێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی دەستکەوتەکان و بەردەوامیی لێکتێگەیشتنەکان مسۆگەر بکات”.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لەم وتووێژانە لەسەر ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستووی ئێران دەبێت لە دەرەوەی وڵات و جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم رێوشوێنە دەبێت کردەیی و هەمیشەیی بێت، نەک تەنیا رەمزی یان کاتی”.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئێران و ئه‌مریكا گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆیه‌كانیان له باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له ژنێڤ ئه‌نجام بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی رابردوو له عومان به‌ڕێوه‌چوو.