کوێستان محەمەد:
“لە سەرمای زستاندا 32 کەسی بێلانەمان لە سلێمانی رزگار کردووە”
964+
فەرهاد حەسەن
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماری بەدواداچوونی کەسە بێلانەکانی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە کە توانیویانە 32 کەسی بێلانە رزگا بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، 14.2.2026 کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەئامادەبوونی بەرپرسە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەی تایبەت بە بێلانەکان، ئامار و زانیاری لیژنەی سەرپەرشتی بێلانەکانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە لیژنەی سەرپەرشتی بێلانەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ شەو گەڕان و بەدواداچوونیان کردووە، هەموو ئەو کەیسانەی لە رێگەی تەلەفۆن و سۆشیال میدیاوە لیژنەی لێ ئاگادارکراوەتەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە.
وەزیری کار دەڵێت “لەو ماوەیەدا 32 هاوڵاتی لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان کراوە و ژمارەیەک لەوانە بۆ ماڵی بەساڵاچووان و ژمارەیەکیان بۆ ماڵی ئارام بۆ نەخۆشانی دەروونی و ژمارەیەکیان بۆ ماڵەکانی منداڵان و هۆتێلەکان گواستراونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 32 کەسە بێلانەیە لە سلێمانی لە سەرمای زستاندا رزگار کراون.
هەندێک لەو کەیسانەش پێویستیان بە چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری تەندروستی بووە چارەسەرکراون.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: خۆکوشتن لە هەرێم بووە بە دیاردە