کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران
964+
فەهمی نەبی
بە گوێرەی پێشبینیەکانی کەش و هەوا بێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژەکانی رابردوو چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەگشتی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دوای ئەوە دێت، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی باران بارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
بۆ ئەمڕۆ هەینی 10.3.2023 پێشبینی پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک 20 پلەی سیلیزی
بەپێی پێشبینیەکانی کەش و هەوا بێت، لە چوارشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی باران بارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.