"سەری هێند زلە پێیدەڵێین هێستر"

قازێکی گەورە و سەرزل لە زانکۆی سلێمانی نمایش کراوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە زانکۆی سلێمانی پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی پەلەوەری جوان و دانسقە کراوەتەوە،  قازێکی دەگمەن و گەورەی لێیە، سەری هێند زلە ناویان ناوە هێستر.

کەمال جەلال پەلەوەر فرۆش و خاوەنی قازەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “قازی کوردییە و لە کۆیە گەورە بووە، دوو جۆر قازی هەنگاری و تۆڵۆسم لێکدایە، ئەو قازەی لێدەرچووە، سەریشی هێند گەورەیە ناومان لێناوە هێستر”.

قازەکە 13 کیلۆ قورسە و مێینەکەشی 70 هێلکە دەکات، نرخەکەشی 200 بۆ 250 هەزار دینار دەکات، وەک خاوەنەکەی دەڵێت، موشتەری خۆی هەبێت، 300 هەزار دیناریشی پێدەدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سەرماکە گەیشت و بازاڕی قەل و قاز گەرمە

سەرماکە گەیشت و بازاڕی قەل و قاز گەرمە