لە میونخ

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک کە لەنزیکەوە ئاگاداری کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی میونخە بە 964ی وت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت.

هەر ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریاش هەیە.

عەبدی، بە بانگهێشتێکی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کە گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانە و لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

50 سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی دنیا لەوێن جگە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتە گرنگەکانی دنیا.

مەزڵوم عەبدی بەشداری گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایش دەکات

مەزڵوم عەبدی بەشداری گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایش دەکات

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته...

تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبوه‌ته‌وه