ملیۆنێک دیناری بەرامبەر نووسراوێکی ساختە وەرگرتووە

بەرپرسێکی تەندروستی سەڵاحەدین لە کاتی بەرتیل وەرگرتندا دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

ملیۆنێک دینار بەرانبەر بەڵگەنامەیەکی ساختە؛ بەرپرسێکی تەندروستی سەڵاحەدین لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کرا، ئەم بەرپرسە کە سەرۆکی یەکەیەکی فەرمی بووە، داوای ئەو بڕە پارەیەی لە هاوڵاتییەک کردووە بۆ ئەوەی نووسراوێکی بۆ بکات کە گوایە هیچ قەرزێکی حکومەتی لەسەر نییە و رێگری بکات لە جووڵاندنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو هاوڵاتییە.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی سکاڵا، تیمەکانی لێکۆڵینەوە بە سەرپەرشتی دادوەر بۆسەیەکیان لە نزیک فەرمانگەیەکی حکومی بۆ بەرپرسەکە داناوە، تۆمەتبارەکە رێک لەو کاتەی پارەکەی وەرگرتووە و نووسراوە ساختەکەی رادەست کردووە، دەستگیرکراوە و هەموو بەڵگەکان و پارەکە لە شوێنی رووداوەکەدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، ئەم هەوڵەی بەرپرسەکە بۆ ئەوە بووە کە رێگری لە جووڵاندنی سکاڵای یاسایی بکات لە دادگای تکریت، بەڵام ئێستا خۆی رووبەڕووی رێوشوێنی یاسایی توند دەبێتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بەرپرسێکی پەروەردەی سەڵاحەدین ژمارەیەک کتێبی قوتابیا...

بەرپرسێکی پەروەردەی سەڵاحەدین ژمارەیەک کتێبی قوتابیانی دزی