سبەی هیچ خۆپیشاندانێک لە هەولێر ناکرێت
ئومێد خۆشناو بۆ 964 : تا ئێستا هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەکردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
خۆپیشاندانەکەی هەفتەی رابردووی هەولێر کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئومێد خۆشناویش دەڵێت، تا ئێستا هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەکردووە بۆ سبەی نەکردووە و ئیجرائات دەکەین.
پەیامنێری 964 دەربارەی راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگارەوە و کرد و پێی وتین، ئەوەی روویداوە کچێکی تەمەن 13 ساڵان لە خێزانێکی موسڵمان شیعرێکی خوێندووەتەوە بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا و دواتریش داوای لێبوردنیان کردووە چەندجارێک، بۆیە هیچ بەهانەیەک نییە بۆ خۆپیشاندان.
جەختیشی کردەوە، بۆ سبەی هیچ خۆپیشاندانێک ناکرێت و مۆڵەت وەرنەگیراوە و ئەوەی بیکات ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح