زیاتر لە 20 پارچە سپلێتی لە بازاڕی قەیسری دزی، دەستگیر کرا – وێنە؛ پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر:
زیاتر لە 20 پارچە سپلێتی لە بازاڕی قەیسری دزی؛ دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
زیاتر لە 20 پارچە سپلێت (یەکەی دەرەکی) لە بازاڕی قەیسری هەولێر دزی، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی (ناوەڕاست)، کەسێکیان بە ناوی (ن. ن. ش) دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە (20) کەلەسەری سپلیت (یەکەی دەرەکی) لە سەربانی بازاڕی قەیسەریی ناو شاری هەولێر.
تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.