چەند موچەخۆرێک لە چۆمان بەسەریان هاتووە

موچەیان وەرگرتووە و 50 هەزارییەکانیان بێ گوێچکەن

964+

ئاکام غەفوور – چۆمان

لە چۆمان ئەمڕۆ چوار کەس کە موچەیان وەرگرتووە، ئەوەی پارەکەی 50 هەزاریی بێت گوێچکەی پارەکەی قرتاوە، یەکێک لە مامۆستاکان دەڵێت، ئەوەی من 300 هەزاری گوێچکەی قرتاوە کە شەش پەنجایی دەکات.

ئەو چوار کەسە سێیان مامۆستان و دانەیەکی تر فەرمانبەرە، موچەکەیان لە  ATMـەکانی چۆمان وەرگرتووە، تێکۆشەر حسێن، یەکێکە لە مامۆستاکان و بە 964ـی وت، “پارەکەی من شەش 50 هەزاریی تێدایە، هەر شەش دانەی گوێچکەی قرتاوە، دوو کەسی تریش کە لەگەڵ من موچەیان وەرگرت هەر یەکەو، دوو 50 هەزار دیناریی لە موچەکەیاندا هەبوو کە گوێچکەی قرتابوو، کەسێکی تریش 150 هەزار دیناریی بەم شێوەیە بوو”.

وەک باسی دەکات، ئەوان ئەژمارەکەیان لەسەر بانکی جیهانە، قسەیان لەگەڵ بانکەکە کردووە، بانکەکە دەڵێت، پسوڵەی موچە و پارەکە بگەینن بە هەولێر، ئەگەر گرفتەکە لە بانک بێت ئەوە پارەکەیان بۆ دەگۆڕن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

عێراق لە قەیرانی داراییدایە و ئەگەر پارەی موچەخۆرانی ه...

عێراق لە قەیرانی داراییدایە و ئەگەر پارەی موچەخۆرانی هەرێم بدەین بارودۆخمان تێكدەچێت