لە بازاڕدا

نرخى زێڕ بەرزە؛ گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان روویداوە

964+

وریا فەتاح

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووى 5 هەزار دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمڕۆ کەمێک رووى لە بەرزى کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5060 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 149 هەزار و 950 دینار هەژمار کراوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 157 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 105 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 948 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زێڕ کەمێک هەرزان بوو؛ هەر مسقاڵێک 10 هەزار دیناری لێبوو...

زێڕ کەمێک هەرزان بوو؛ هەر مسقاڵێک 10 هەزار دیناری لێبووەوە