كه‌نه‌دا

له‌ قوتابخانه‌یه‌ک ته‌قه‌ كرا و 10 كوژران

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەسەڵاتدارانی کەنەدا رایانگەیاند، تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە کۆڵۆمبیاى بەریتانی، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا گومانلێکراوى تەقەکردنەکە، هەروەها دوو کەسی دیکەش لە ماڵێکدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە کە پێدەچێت پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت.

پۆلیسی شاهانەی کەنەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەی قوتابخانەی ئامادەیی تەمپلەر ریج زیاتر لە 25 کەس برینداربوون کە دوو کەسیان برینیان سەختە، رووداوه‌كه‌ سێشه‌ممه‌ به‌ كاتی كه‌نه‌دا بووه‌.

پۆلیس راگه‌یاندراوی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی سەرەتایی بۆ تەقەکردنەکە، پۆلیس چوونەتە ناو قوتابخانەکە بۆ ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە بزانن، لە کاتی گەڕانەکەدا ئەفسەرەکان چەندین قوربانییان دۆزیەوە، هەروەها کەسێک کە پێدەچێت تەقەکەرەکە بێت بە مردوویی دۆزرایەوە و واپێدەچێت خۆی كوشتبێت “.

پۆلیس داوای لە دانیشتوانی شاری تەمپلەر ریج کردووە کە شارۆچکەیەکی نزیکەی 2400 کەسییە، لە ژوورەوە بمێننەوە، چونکە پۆلیسی زیاتر لە ده‌وروبه‌ی ناوچه‌كه‌ هاتوون و جێگیر کراون.

هه‌ر به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ قوتابخانه‌كانی ناوچەی باشووری پیس ریڤەر داخستنی کاتییان راگەیاند، وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی فوتابیان.

شارۆچکەی تەمپلەر ریج زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە باکووری شاری ڤانکۆڤەرەوە دوورە و نزیک سنووری ئەلبێرتای ئەمریکایە، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له‌وێ باسی ده‌كه‌ن، رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ قوتابخانەیەکانی كه‌نه‌دا به‌ ده‌گمه‌ن رووده‌ده‌ن.

لە رووداوێکی تەقەکردندا 10 کەس لە سوید کوژران

لە رووداوێکی تەقەکردندا 10 کەس لە سوید کوژران