لە قەزای دوکان

قوتابیان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هۆشیار دەکرێنەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى بڵاویکردەوە، لە قەزای دوکان قوتابخانەکان بەسەرکراونەتەوە و لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هۆشیاریان بە قوتابییەکانیان داوە.

لە ژێر دروشمی هەموو پێکەوە بەرەنگاری توندوتیژیی ئەلیکترۆنی دەبینەوە نووسینگەی دوکان بەڕێوەبەرایەتییەکە هەستان بە ئەنجامدانی سیمینار لە قوتابخانه‌ی (کۆسرەتی بنەڕەتی) تیشکیان خستە سەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و چارەسەر و خۆپارێزی لەرووی یاساییەوە، بە تایبەتیش کاتێک رووبەروی توندوتیژی دەبنەوە.

هەر لە سیمینارەکەدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کار و چالاکییانیان بە قوتابییەکان ناساند و باسی هێڵی گەرمی 119 شیان بۆ کردن، کە چۆن بتوانن لە کاتی بوونی هەر توندوتیژی یان کێشەیەک کە رووبەرویان دەبێتەوە، بۆ پەیوەندیکردن بەکاری بهێنن.

له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی ...

له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی

له ‌هه‌ولێر كەمپەینی

له ‌هه‌ولێر كەمپەینی "سەلامەتی دیجیتاڵی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستیپێكرد