دروستکراوی تایبەتی وڵاتەکەیەتی

ئەمریکا لە هەولێر 12 ئامێری مەقەستی پێشکەش بە بەرگریی شارستانیی هەرێم کرد

964+

فەرهاد حەسەن

بەرگریی شارستانیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ گوێندۆلین گرین، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندێک سەردانیان کردوون و 12 ئامێری مەقەستیان پێشکەشکردوون.

مەقەستەکان، دروستکراوی تایبەتی ئەمریکایە، بۆ بڕین بەکاردەهێندرێن و دەدرێنە دەست تیمەکانی رزگارکردن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆنسوڵیان بردووەتە ئەو شوێنەی کە راهێنانی تیمەکانی پەیمانگای لێ ئەنجام دەدرێت و لەلایەن شارەزایانی فەرەنسی سەرپەرشتی دەکرێن و تیمەکانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆکیشیان بەسەرکردووەتەوە کە لەلایەن تیمێکی وڵاتی ئیتاڵیا راهێنان لەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری پلاتفۆرمی 100 مەتری دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم دامەزرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم دامەزرا

لە سبەینێوە سەرجەم بەرگریی شارستانییەکانی هەرێم دەکەو...

لە سبەینێوە سەرجەم بەرگریی شارستانییەکانی هەرێم دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە