گەمارۆکەی سەری پێی نایە 22 مین رۆژەوە

کۆبوونەوەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە ئازارەکانی کۆبانێی کەم نەکردووەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی دیمەشقەوە بەسەر شاری کۆبانی سەپێندراوە، پێی نایە 22 مین رۆژ و بەمەش قەیرانی مرۆیی و ژیان لەناو شارەکەدا تادێت توندتر و سەختتر دەبێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964 سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان شاندەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا لەلایەک بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنامەکای نێوانیان و کۆبوونەوەی ئیدارەی شارەکە و حکومەتیش لەلایەکی دیکەوە، بۆ نەهێشتنی گەمارۆکە، بەڵام ئەمانە نایانتوانیوە لە ئازارەکانی هاوڵاتیانی ئەم شراە کەمبکەنەوە و کۆتایی بە قەیرانە بهێنن.

گەمارۆدانەکە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خراپتر کردووە، دانیشتووانەکەی بەدەست کەمیی دەرمان و شیری منداڵانەوە داناڵێنێت، ئەمە جگە لە کەمی خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان، کە بازاڕی شارەکەی چۆڵکردووە.

سەرەڕای بەردەوامی گەمارۆکە، کۆبانێ میوانداری زیاتر لە 200 هەزار ئاوارەی شارەکانی دیکە کردووە کە بەسەر نزیکەی 70 ناوەند لە ناو شارەکەدا دابەشکراون، ژیانی نزیکەی 600 هەزار هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارە کە پەنایان بۆ بردووە لە مەترسی هێرشەکانی ناوچەکەیان کە لەم دواییانەدا ناوچەکانیان کردۆتە ئامانج، کاریگەرییان لەسەر بووە.

رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی نێودەوڵەتی لە بارودۆخی هاو...

رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی نێودەوڵەتی لە بارودۆخی هاوڵاتیانی کۆبانێ دەپێچێتەوە

"ئەوەی لە کۆبانێ روودەدات تاوانی جەنگ و پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە"

تورکیا رێگری لە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو شاری ...

تورکیا رێگری لە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو شاری کۆبانێ دەکات