قازفرۆشتن قیستى تێکەوت

بێمووچەیی بازاڕی پەلەوەری کوردی کز کردووە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لەگەڵ ئەوەی وەرزی سەرمایە و کاتی خواردنی قاز و پەلەوەری کوردییە، بەڵام بازاڕی فرۆشتنیان بە تەواوی کز بووە؛ فرۆشیارەکان دەڵێن، “بێمووچەیی کڕیاری نەهێشتووە”.

بەپێی بەدواداچوونی 964 بۆ بازاڕی پەلەوەر، سەرەڕای گونجاوی کەشوهەوا بۆ بازاڕی گۆشتی کوردی، بەڵام نەبوونی پارە لە دەستی هاووڵاتییاندا وایکردووە جووڵەی کڕین و فرۆشتن بگاتە نزمترین ئاست
.
سەروەر لەتیف، کە پەلەوەرفرۆشە لە سلێمانی بە 964ـی وت: “وەزعی خەڵک زۆر خراپە، خەڵک هەیە دێت داوای نیو قاز دەکات چونکە پارەی قازێکی تەواوی پێ نییە، یان زۆر کەس دێن و بە قەرز و قیست دەیبەن.”

ئەو پەلەوەرفرۆشە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ساڵانی رابردوو لەم کاتەدا بازاڕ زۆر گەرم بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی دواکەوتنی مووچە، تەنانەت ئەو کەسانەشی حەزیان لە خواردنی کوردییە، ناتوانن وەک پێویست روو لە بازاڕ بکەن.

نرخی قاز و پەلەوەری کوردی بەپێی کێش و جۆرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام بێمووچەیی وایکردووە تەنانەت دابەزینی نرخیش کاریگەریی لەسەر گەرمبوونی بازاڕەکە نەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەرماکە گەیشت و بازاڕی قەل و قاز گەرمە

سەرماکە گەیشت و بازاڕی قەل و قاز گەرمە