"ماوەیەکی زۆرە دەستبەسەربوون"

9 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

964+

شۆڕش قادری

نۆ کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە کوردستان و بە باوەشی کەسوکاریان شاد دەبنەوە.

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، لەرێگەی پەیوەندییە تایبەتەکانمانەوە لەگەڵ هەندێک کەسایەتی و پیاوماقوڵی شاری بنغازی، نۆ کۆچبەری کورد، کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە لیبیا دەستبەسەرن و گیریان خواردووە، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بنغازییەوە بەڕێدەکەون بۆ تورکیا و کاتژمێر 1ـی بەیانی دەگەنە فڕۆکەخانەی هەولێر و هەرێمی کوردستان.

موسەننا ئەمین هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە ئەو کۆچبەرانە کێن و خەڵکی کوێن.

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین وەجبەی دیکە لەو کۆچبەرانە گەڕێندراونەتەوە کوردستان و 23ـی مانگی رابردوو بوو کە 110 کۆچبەر لە لیبیاوە گەیشتنەوە کوردستان کە زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕین بوون.

110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەیشتنەوە هەولێر

110 کۆچبەرى گیرخواردووى لیبیا گەیشتنەوە هەولێر