هەماهەنگی کراوە

رێگەی سەلامەت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی سەرێکانی مسۆگەر دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سەرێکانی-یەوە راگەیەندرا، بە وردی و بەردەوامی لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان کار لەسەر دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێ، تاوەکو دەرفەتێکی شکۆمەندانە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دابین بکەن.

لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

سەرێکانی لە کاتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکان، حەوت ساڵ پێش ئێستا رووبەڕووی داگیرکاری بووەوە، کە وایکرد هەزاران کەس لە دانیشتووانە رەسەنەکەی ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوا و کامپەکان ببن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، لیژنەکە خۆی بەرپرسیارێتی سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەگرێتە ئەستۆ، بە جۆرێک کە رێکخراو و پارێزراو بێت و کەرامەتی هاوڵاتیان بپارێزێت.

ئیدارەی لیژنەکە هیوای خواستووە، ماوەی داهاتوو مژدەی خێر لەگەڵ خۆی بهێنێت و هەوڵەکانی هەموو لایەک بە سەرکەوتن کۆتایی بێت، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵک و خاکی وڵاتدا، هەروەها داوای لە ئاوارەکان کردووە تەنیا پشت بە زانیارییە فەرمییەکانی لیژنەکە ببەستن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە.

ناحیەی پێباز هاوکارییەکانی کۆکردەوە و رەوانەی رۆژئاوا...

ناحیەی پێباز هاوکارییەکانی کۆکردەوە و رەوانەی رۆژئاوای کوردستانی کرد