نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
بەرمیلى لەبن 68 دۆلارە؛ نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، بەڵام نرخەکەى بە دابەزین دەستیپێکرد و لەبن 68 دۆلارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 41 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە رۆژى شەممە نرخەکەی بەڕێژەى 0.64٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 62 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەى 0.59٪ دابەزیوە.
رۆژی هەینی 6.2.2026 هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆیان کرد، هەردولا بڕیاریانداوە درێژە بە گفتوگۆکان بدەن، ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوتە.