کاروانێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
6000 کتێبی زمانی کوردی بۆ 14 قوتابخانەی ئەوروپی نێردران
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە کاروانێکی دەکەی کتێبی کوردیان رەوانەی قوتابخانەکانی ئەوروپا کردووە و دەیانەوێت قوتابی کورد لە زمان و فەرهەنگی خۆیان دانەبڕێن.
دەڵێت “لە چوارچێوەی پاراستنی زمانی دایک، شەش هەزار کتێبی زمانی کوردی بۆ 14 قوتابخانە لە پێنج وڵاتی ئەوروپی دابینکران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان ئەوەیە نەوەکانی کوردستان لە دیاسپۆرا لە ناسنامە و فەرهەنگی خۆیان دانەبڕێن.