جوتیاران دەچنە بەغدا
“حکومەتی عێراق ئەگەر پارەی نيیە بۆ گەنممان لێوەردەگرێت”
964+
دیلاد جەلال – کەلار
بەشێک لە جوتیارانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کەلار کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە بچنە بەغدا و لە وەزارەتی بازرگانی داوای ئەو پارەیەی گەنمەکانیان بکەن کە تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتووە.
یەكێک لە جوتیاران بە 964 ی وت، نزیکەی هەشت مانگە چاوەڕێی وەرگرتنی پارەی ئەو گەنمەن کە تەسلیمی سایلۆکانیان کردووە و لەکۆی 120 ملیار دیناری سنوری پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 ملیاریان بۆ نێردراوە.
جوتیارێکی دیکەش دەڵێت “ئەگەر بەغدا پارەی نییە بە گەنممان لێوەرنەگرێت”.
ئەو جوتیارانە لەسەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ھاتنە کەلار و لەگەڵ جوتیارانی کەلار بە رێکەوتن بۆ بەغدا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن