پلانەکەیان چییە؟

عێراقیش فێری پێوەری زیرەک بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

بەبێ بەرامبەر، وەزارەتی کارەبای عێراق دەستدەکات بە بەستنی پێوەری زیرەک لەسەر تۆڕەکانی کارەبای ماڵان، بازرگانی و کشتوکاڵی، پلانی وایە بەم رێگە کۆنتڕۆڵی بازرۆی و بەفیڕۆدانی کارەبا بکات.

لەم هەنگاوە عێراق هەمان ئەو سیستمە پەیڕەو دەکات، کە لە هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕەکانی ماڵان، سیتییەکان، و بەشدارە بازرگانییەکان دانراوە.

وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، لە 1.6.2026 وە سەکۆی غازی شل وەک چارەسەرێکی ستراتیژی بۆ دەستەبەرکردنی وزە دەستبەکار دەبێت، کە پرۆسەی بەستنی پێوەرە زیرەکەکان بۆ رێکخستنی وردی بەکاربردن لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و کشتوکاڵی بە بێبەرامبەر دەبێت.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی فەڕمی حکومەتی وتووە، ئەو پڕۆژانەی ئێستا وەزارەت کاریان لەسەر دەکات، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا تەواو دەبن، کە پلانی وەرزی هاوین گەرەنتی ئەوە دەکات هیچ وێستگەیەک نەوەستێت و هیچ هێڵێکی گواستنەوە نەبڕێت، لەگەڵ کارکردن بۆ نەهێشتنی بارزۆری

وەزارەت پێشبینی دەکات قەبارەی بەرهەمهێنان بگاتە 30  هەزار مێگاوات، وتەبێژ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێ، پێوەری زیرەک بە شێوەیەکی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییان دەبەسترێت و ئامانج لەم هەنگاوەش کۆنتڕۆڵکردنی بەفیڕۆدانی کارەبا و چارەسەرکردن و رێکخستنت کارەبایە، جۆرێک کە خزمەتگوزاری کارەبا لە 24 کاتژمێردا بەردەوام بێت.

پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم سیتییەکان دادەنرێ

پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم سیتییەکان دادەنرێ