تەندروستى سلێمانى بۆ 964:

ئەو کەسەى گیانى لەدەستدابوو بە غازى سۆپا بوو نەک ژەهراویى بوون

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەو هاوڵاتییەى لە سنوورى شارباژێر گیانى لەدەستدابوو، بەهۆى غازى سۆپاوە بووە نەک ژەهراویى بوون”.

سەرەتا تەندروستى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەسەکە بەهۆى خواردنى قارچکى ژەهراوییەوە گیانى لەدەستداوە”.

وەک ئەوەى سامان شێخ لەتیف دواتر بۆ 964 ئاشکراى کرد، رووداوەکە لە گوندێکى سنوورى شارباژێر بووە و بەهۆى غازى سۆپاوە بووە نەک ژەهراویى بوون، هاوڵاتییەکیش کە لەگەڵ ئەو کەسە بووە، لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

رووداوەکە لە گوندێکى شارباژێر بووە، ئەوەش دواى ئەوەى دوو کەس شەوى رابردوو لە باخێک ماونەتەوە و دواتر بەهۆى غازى سۆپاوە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و ئەم بەیانییە پێى زانراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆى قارچکى ژهراوییەوە کەسێک گیانى لەدەستدا

بەهۆى قارچکى ژهراوییەوە کەسێک گیانى لەدەستدا