بیانین

دوو کرێکارى بیانى لە تەنکەرێکى قیر و ئزوگامدا، خنکان

964+
وریا فەتاح

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، دوو کرێکارى بیانى لە کاتى کارکردن لەتانکییەکى دروستکردنى قیر و ئیزۆگام لەسەر رێگاى هەولێر- گوێر، دەکەونە ناو تانکییەکە و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێى ئەو زانیاریانەى پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە دەستى کەوتووە، کرێکارەکان یەکێکیان لە دایکبووى ساڵى (2000)ـە و خەڵکى ئێرانە، ئەوەى تر لە دایکبووى (1996)ـى بەنگلادیش.

لە ئێستادا، تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکەن و دەیانەوێت تەرمى دوو کرێکارەکە دەربهێننەوە.
پیداچوونەوە: وریا فەتاح

ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کاردا گیانی سپارد

ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کاردا گیانی سپارد