هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو
زێڕ ئۆقرەی لێبڕاوە و راوەستانی نییە؛ ئەمڕۆ روولەسەرە
964+
شۆڕش قادری
زێڕ ئۆقرەی لێبڕاوە و راوەستانی نییە، رۆژێک بەرز و رۆژێک نزمە، ئەمڕۆ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 15 هەزار دیناری چووەسەر.
ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4964 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 149 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 95 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە بە ملیۆنێک و 80 هەزار دینار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 150 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 80 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 940 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
ماوەیەکە زێڕ و زیو بازاڕەکانی کوردستانیان شڵەقاندووە و خەڵکێکی زۆریان تووشی زەرەر کردووە.