کۆبوونەوەکەی ئێران و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت
کۆبوونەوەکەی ئێران و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
964+
شۆڕش قادری
هەرچەندە تائێستا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا روون نییە بەڵام کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروستکرد و کەمێک بەرزبووەوە، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 0.5 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەى 0.74٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 63 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەى 0.41٪ بەرزبووەوە.
رۆژی هەینی 6.2.2026 هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆیان کرد، تا ئێستا ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەڕوونی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام تاڕادەیەک بازاڕە جیهانییەکانی هێور کردووەتەوە.