درێفتینگ لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەولێر بەڕێوەچوو
وەرزشی ئۆتۆمبێل بایەخی پێنادرێت و رەخنەشمان لێدەگرن
+964
رێباز خدر
ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر پێشبڕکێی درێفت لە چوارچێوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو، یەکێک لە بەشداربووەکانیش دەڵێت، وەرزشی ئۆتۆمبێل زۆر بێ بایەخە لە کوردستان و خەڵکیش رەخنەمان لێدەگرن.
محەمەد سەردار یەکێک لە شۆفێرە بەشدارەکان بوو، کە لە سلێمانییەوە هاتبوو، بە 964ی راگەیاند، سێیەم ساڵە بەشداریی دەکات و دەیەوێت نمایش بکات و ئامادەبووان چێژی لێ ببینن.
وتیشی، بەداخەوە لە کوردستان بایەخ بە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و درێفت نادرێت، هیچ شوێنێکی تایبەتیش بەم وەرزشانە نییە، جگە لەوەش خەڵکانێک رەخنەمان لێدەگرن و دەڵێن ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ وا لێدەکەن.
محەمەد سەردار دەڵێت، من بەو کارە قازانجیش دەکەم و خۆشییشی لێ دەبینم.
یازدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا