شۆفێران دەتوانن رێگە لاوەکییەکانی تەنیشت شەقامەکە بەکاربێنن
کار کردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – گوێر دەستپێکرد
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
كاركردن لە شەقامی هەولێر – گوێر دەستی پێكردووە ئەو چاڵ و چۆڵانەی لە شەقامەکەدا هەن پڕ دەکرێنەوە و رێگەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
کاروان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، کارەکانی نۆژەن کردنەوەی شەقامەکە لە ئەستۆی شارەوانی هەولێرە، بەهۆی ئەوەی شەقامەکە چاڵوچۆڵی زۆری تێدایە و ئەمەش گرفتی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستکردووە و پێشتریش چەند جارێک بەهۆیەوە رووداوی هاتوچۆ لە شەقامکە روویداوە.
ئەوەی پێویستە هاوڵاتییان بیزانن، ئەوەیە رێگەکە بەهۆی نۆژەن کردنەوە دانەخراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەو دوو شەقامە لاوەکییەی کە لە تەنشتی شەقامە سەرەکییەکەوە هەن هاتوچۆ بکەن و کێشەیان بۆ دروست نابێ.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر