"ئارامی و شكۆیان نیشانداوە"
هه‌سه‌ده ناسنامه‌ی 13 شه‌هیدی له رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد
964+
فەرهاد حەسەن
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ناسنامه‌ی 13 شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشکراکرد، كه له نێوان 17 بۆ 27ی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو له شەڕەکانی دژی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق شه‌هید بوون.
هه‌سه‌ده، دەڵێت “ناسنامه‌ی 13 قاره‌مانی خۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه له به‌رخۆدان به‌رانبه‌ر هێرشی گروپه‌كانی دیمه‌شق شه‌هید بوون، ئه‌م شه‌هیدانه به به‌رخۆدان و ئیراده‌یه‌ك كه تێكناشكێت له به‌رانبه‌ر ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی دوژمن به‌رگرییان كرد و به خوێنی پاكیان مانای به‌رخۆدان و پاراستنی گه‌لی خۆیان، ئارامی و شكۆیان نیشاندا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، ئه‌م شه‌هیدانه ته‌نها شه‌ڕڤانێكی ئاسایی له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدان نه‌بوون، به‌ڵكو ناونیشانی ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له‌ن كه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ره‌تده‌كاته‌وه، شایه‌تییه‌كی زیندووی رۆحی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه ده‌ستكه‌وته‌كانمان و خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری ده‌پارێزێت، ئه‌م شه‌هیدانه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه دژی هێرشه‌كان بوونه قه‌ڵغان له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان.
وەکو ئەوەی (هەسەدە) بڵاویکردووەتەوە، ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له فه‌رید به‌كر (شه‌ڕڤان)، فارس عیسا (به‌رخۆدان) عامودا، مه‌حمود محه‌مه‌د (نه‌مر) قامیشلۆ، محه‌مه‌د كوسه (بیرهات) عامودا، محه‌مه‌د سه‌عدون (چه‌كدار) قامیشلۆ، وه‌لید عوسمان (دهڤرم) هه‌ره‌كۆل، خالید حه‌سه‌ن (كا‌ور) بۆتان، عه‌لی ئه‌حمه‌د (ئیڤان) دێرك، شڤان مستێ، عومه‌ر هیرۆ (دڵشێر) قه‌ره‌بابا، عیماد بهرهۆ (عه‌لیشێر)، رۆمان ئه‌حمه‌د (زوهێر خانی)، ئه‌حمه‌د حسێن (دڵسۆز) عامودا.