نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
سەروو 68 دۆلارە
نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
964+
شۆڕش قادری
جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کرد و هەر بەرمیلێکى لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوبووەوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی کتوپڕ بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.1.2026 رووی لە دابەزین کردەوە و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 0.4 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ شەو نرخەکەی بەڕێژەى 2.04٪ دابەزی.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 63 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەى 2.07٪ دابەزیوە.
بە گشتی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە، بازاڕی نەوتیان جوڵاندووە و چەند رۆژێک بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات.