دیمەنێک لە شاری کەرکوک- وێنە: 964
سبەینێ پێنجشەممە
رێڕەوی پردی چوارەم تا فەرمانگەی باری شارستانی کەرکوک دادەخرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکانی کەرکوک دەستپێکردنی هەڵمەتی قیرتاوکردن و پەرەپێدانی پردی چوارەمی راگەیاند لە شارەکە و سبەی رێرەوی چوون بۆ فەرمانگەی باری شارستانی دادەخرێ.
وەک رێگاوبانی کەرکوک ئەمشەو 4.1.2026 لە راگەیەندراوێکدا باسی کردووە، لە سبەی پێنجشەممەوە 5.2.2026 و بەپێی پێویستییەکانی کار ئەو ڕێڕەوەی لە پردەکەوە بەرەو (فەرمانگەی باری شارستانی) دەچێت بە تەواوی دادەخرێت.
داخستنەکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستپێدەکات تاوەکو تەواوبونی سەرجەم کارە هونەرییە داواکراوەکان بەردەوام دەبێت.
داوا لە هاوڵاتی و شۆفیران کراوە، رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن و بە تەواوی پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، لەپێناو مسۆگەرکردنی رەوانیی هاتوچۆ و دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی قەرەباڵغی.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەکانی کەرکوک دەڵێ، سوپاسی هاوکاری و تێگەیشتنتان دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە تیمەکانمان بە هەموو توانایەکیانەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کارەکە تەواو بکەن.