شەقامی هاتنەدەرەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر تا بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو دادەخرێت
تا 15 رۆژی دیکە ناکرێتەوە
شەقامی هاتنەدەرەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر تا بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
شەقامی هاتنەدەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تا بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بۆ ماوەی 15 رۆژ دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، ئەمشەو شەقامی هاتنەدەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تا ترافیک لایتی فڕۆکە خانە سەر شەقامی 100 مەتری لاینێکی دادەخرێت و لە ترافیکی فڕۆکەخانە ئاڕاستەی چوون بۆ ناو شار تا بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بە تەواوی دادەخرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارە بەهۆی کاری هەڵکەندن لە شەقامەکە بۆ گواستنەوەی بۆری ئاوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خێرا ئەنجام دەدرێت و ماوەی کارکردنەکەش 15 رۆژی پێدەچێت.
هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات، ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن و ئارامیان هەبێت تا ئەو کاتەی کارەکان تەواو دەبن و شەقامەکە دەکەوێتەوە خزمەتی هاوڵاتیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کاتژمێر 12ـی سبەی شەویش، رێگای سەرەکی هەولێر – گوێر دادەخرێت و نۆژەن دەکرێتەوە.