چوار نەخۆشیی نوێ مۆڵەتەکە دەیانگرێتەوە

رێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی بەخێوکار دەرچوو

964+

ژێوار خدر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026، مۆڵەتی “بەخێوکار”ی هەموار کردەوە و ئاسانکاریی بۆ ئەو فەرمانبەرانە کرد کە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش لە خێزانەکەیاندا هەیە، بەپێی رێنماییە نوێیەکە چوار جۆری دیکەی نەخۆشی بۆ یەکەمجار مۆڵەتەکە دەیانگرێتەوە و پرۆسەی لیژنەی پزیشکیش بۆ زۆرینەی حاڵەتەکان کرا بە “تەنیا یەکجار”.

لە گۆڕانکارییە نوێیەکاندا، نەخۆشییەکانی (دەردەفیل، تالاسیمیا، هیمۆفیلیا و شەکرەی جۆری یەکەم بۆ منداڵانی خوار 15 ساڵ) بۆ لیستی مۆڵەتەکە زیادکراون، هەروەها ئەو حاڵەتانەی چارەسەریان نییە وەک (داون و لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە)، تەنیا یەکجار دەچنە بەردەم لیژنەی پزیشکی و چیتر پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات، گۆڕانکارییەکی دیکەی گرنگ ئەوەیە، ئەگەر دایک و باوک هەردووکیان فەرمانبەر بن و زیاتر لە منداڵێکی “ئۆتیزم یان شەلەل دەماغ”یان هەبێت، دەتوانن پێکەوە مۆڵەتەکە وەربگرن.

مۆڵەتی بەخێوکار (خۆتەرخانکار) تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی کەسی پلە یەکی خێزانەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و پێویستی بە چاودێر هەیە، بەپێی رێنماییەکان، فەرمانبەر دوو ساڵ جارێک مامەڵەکەی نوێ دەکاتەوە و ناتوانێت لە یەک کاتدا بۆ دوو کەمئەندام مۆڵەت وەربگرێت، بەڵام دایک و باوک دەتوانن بەڕێککەوتن مۆڵەتەکە بۆ چاودێری منداڵەکانیان بەکاربهێنن

وەزارەتی پەروەردە هەشت رێنمایی بۆ پاس و تەکسییەکان دەر...

وەزارەتی پەروەردە هەشت رێنمایی بۆ پاس و تەکسییەکان دەرکرد