وەزارەتی پەروەردە هەشت رێنمایی بۆ پاس و تەکسییەکان دەرکرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی پەروەردە هەشت رێنمایی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان بە پاس و تەکسی دەرکرد و دەڵێت، بەرزکردنەوەی دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و نابێت رێگە بدرێت قوتابیان دەست دەربهێنن لە جامی ئۆتۆمبێلەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.9.2023، وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەرکرد، کە واژۆی ئالان حەمەسەعیدی بەسەرەوەیە، داوا دەکات، چاودێریی ئەو شۆفێرانە بکرێت، کە بە پاس یان تاکی قوتابیان دەگوازنەوە خوێندنگەکان، بۆ ئەوەی پابەندی رێنماییەکان بن.

لە یەکێک لە رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، “سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆیە ئەگەر پاسێک یان تەکسییەک زیاد لە ژمارەی رێگەپێدراو قوتابیان [سەربخەن]”.

شۆفێرانی پاس و تەکسی کە قوتابیان دەگوازنەوە، دەبێت ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و کارتی زانیاری یان نیشتمانی بدەن بە کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و ئەوانیش رادەستی پۆلیسی سنوورەکەی بکەن.

حەوت قوتابخانە لە لێواری رووخاندایە کەچی قوتابی دەوام...

حەوت قوتابخانە لە لێواری رووخاندایە کەچی قوتابی دەوامی تێدا دەکەن

لە حاڵەتی پابەندنەبوونی شۆفێر، رێگەی پێنادرێت کاری گواستنەوەی قوتابیان بکات.

دەبێت قوتابخانە و باخچەکان رێنمایی و هۆشیاری بدەن بە ئەو شۆفێرانەی کە قوتابیان دەگوازنەوە کە نابێت رێگە بدرێت قوتابیان دەست لە جامی ئۆتۆمبێلەکان دەربهێنن و دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەکانیان بەرز بکەنەوە.

“لە حاڵەتی ئەنجامدانی کاری دوور لە رەوشتی بەرز و دابونەریتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر هەر قوتابییەک، جیا لە بەخێوکاری قوتابییەکە، وەک وەزارەتی پەروەردە سکاڵاکار دەبین”، وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):