بازگەی باوەمەحمود لەسەر رێگای کەلار - خانەقین - وێنە؛ 964
بەرهەمەکانیان بۆ خوارووی عێراق دەگوازنەوە
بازگەی باوەمەحمود بەڕووی کاسبکارانی عەلوەی کەلار کرایەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بازگەی باوەمەحمود لەسەر رێگای خانەقین بەڕووی کاسبکارانی عەلوەی کەلار کرایەوە.
مانگێک پێش ئێستا بازگەکە بەڕووی کاسبکاران داخرا و رێگەیان پێنەدەدرا لەوێوە بەرهەمەکانیان بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق بگوازنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4.2.2026 کێشەکەیان چارەسەرکرا.
کاروان ئەبوبەکر، کاسبکارێکی عەلوەی کەلار بە 964ـی وت،”دوای ئەوەی ئەمڕو نازک ئەحمەد پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق سەردانی بازگەکەی کرد، کێشەکە لەگەڵ بەرپرسانی بازگەکە چارەسەر کراوە”.
“متمانەمان نیە کە چارەسەرکردنەکە ھەمیشەیی بێت، چونکە بەرپرسانی بازگەکە بە ئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن، بەڵام ئەوەی ھەیە، ئەمڕۆ بەبێ گرفت بازگەکە بەڕووماندا کراوەتەوە و ئیشی خۆمان دەکەین”، کاروان ئەبوبەکر وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێیان وتوون رۆژانە تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بارەکانیان لە بازگەکە تێدەپەڕێت، جگە لە تەماتە ھەموو بەرھەمەکانی دیکە رێگەیان پێدەدرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری