عەدنان موفتی سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمان:

“پەرلەمان فێڵی لە یاسا کردووە و دەبێت پەیڕەوی ناوخۆ بگۆڕن”

964+

ژووری هەواڵ

سیاسەتمەدار و سەرۆکی پشووی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەیەکی تایبەتی 964 باسی رووداوەکانی رۆژئاوا و برینداربوونی لە یەکی شوبات و هەروەها زۆر دۆسییەی دیکە دەکات.

ئەو لە سەرەتای بەرنامەکە تیشک دەخاتە سەر برینداربوونی لە یەکی شوبات و مانەوەی کاریەگەری لەسەری کە تا ئێستاش زمانی قورس دەبێت و ساچمە لە جەستەیدا ماوە.

سەبارەت بە کارەکانی پەرلەمان و کۆنەبوونەوەیان دوای زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ عەدنان موفتی ئاماژەی بەوەکرد، “پەرلەمان فێڵ لە یاسا دەکات و دەبێت پەیڕەوی ناوخۆ بگۆڕن چونکە دەبێت دوای یەکەم دانیشتن ئیتر سەرۆک و جێگیرەکانی هەڵبژێردرێت و تا ئێستاش بۆیە نەکراوە مۆرکی حیزبایەتی هەر ماوە”.

موفتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، ئەمریکا کەسێکی دەوێت هەم هێزی هەبێت و هەم پارە، دەبێت کورد موکوڕ بێت لەسەر داواکانی تا لە دەستووری سوریا جێی دەکاتەوە.

پەروینی بەرنامەی زەنگ چاوەڕوانی کەرەمی خوایە

پەروینی بەرنامەی زەنگ چاوەڕوانی کەرەمی خوایە