رووداوى هاتوچۆى تێدا روودەدات
لۆفەى سپیلک؛ مۆتەکەى شۆفێران
964+
ئاکام غەفور- حەلیفان
لۆفەیەکى رێگاى سپیلک بووەتە مۆتەکەى شۆفێران و کەم رۆژ هەیە رووداوێکى هاتوچۆى تێدا روونەدات و ئەمڕۆش بارهەڵگیرێک تووشبوو.
لۆفەکە یەکەم لۆفەى سپیلکە کە لە خەلیفانەوە بە ئاراستەى هەولێر دەچێت، هەفتانە دوو بۆ سێ رووداوى هاتوچۆى تێدا روودەدات، بە تایبەت بارهەڵگران.
ئاسنى راگرى لۆفەکە بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆوە، بەتەواوەتى تێکچووە، ئەوەش دواى ئەوەى رێگریان کردووە لە کارەساتى گەورە، چونکە ئەگەر راگرەکە نەبوایە، ئۆتۆمبێلەکان بە هەورازێکى سەختدا تووشى هەڵدێران دەبوون.
بەپێى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى 964، زۆربەى رووداوەکانى هاتوچۆ کە لەو لۆفە روودەدەن بارهەڵگرەکانن، بەتایبەتیش شۆفێرانى ئێرانى کە شارەزاى رێگەکە نین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح