ئێران بە ئیستەنبۆڵ رازیی نەبوو

دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران گواسترایەوە عومان

 964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دانوستانی ئەتۆمیی نێوان ئەمریکا و ئێران رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوە دەچێت.

ماڵپەڕەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی عەرەبی رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ رازیی بووە بە داواکاری ئێران بۆ گواستنەوەی دانوستانەکان لە تورکیاوە بۆ عومان، هێشتاش دانوستانەکان سەبارەت بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دانوستانەکانی نێوانیان لە عومان لە ئارادایە.

گواستنەوەی دانوستانەكان بۆ عومان لەسەر داوای ئێران بووە، كە دوێنێ داوایان كرد لە ئیستەنبۆڵ نەكرێ و بگوازرێتەوە.

ئێران نایەوێت لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات

ئێران نایەوێت لە ئیستەنبۆڵ لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكات